سه‌رۆكی میانمار "تیرۆرستانی" تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له‌پشت "شاخێكی سه‌هۆڵبه‌ندانی گه‌وره‌ی سهرلێشێواندنهوهن"، له‌باره‌ی توندوتیژی له‌ویلایه‌تی راكین، به‌ڵام بێده‌نگی هه‌ڵبژارد له‌باره‌ی هه‌ڵهاتنی نزیكه‌ی 125 هه‌زار موسڵمانی روهینگا له‌ڕێگه‌ی سنوره‌وه به‌ره‌و به‌نگلادیش.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئونج سان سوكی سه‌رۆكی میانمار كه زۆربه‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی بوزیین، روبه‌ڕووی فشار بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامی یه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له وڵاته‌كه‌یدا سه‌ریهه‌ڵداوه. هه‌روه‌ها ئه‌نتونیو گوتیریش ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوێنێ هۆشداریدا له‌مه‌ترسییه‌كانی روودانی پاكتاوی ره‌گه‌زی یان ناسه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه.
له‌نامه‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا، گوتیریش نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری گۆڕانی به‌رده‌وامی توندوتیژی له‌ویلایه‌تی راكین له‌باكوری میانمار بۆ "كاره‌ساتێكی مرۆیی" نیشاندا، گوتیریش داواشی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد فشاربكات له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌كه‌ی، سه‌رۆكی میانمار رایگه‌یاندووه حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ده‌ستیكردووه به‌به‌رگریكردن له‌خه‌ڵك لهراكین، هۆشداریشیدا له‌وه "سه‌رلێشێواندن" په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه به‌ره‌و خراپی ده‌بات.
ئه‌و لێدوانه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی كوشتن له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه، كه دواتر سڕدرانه‌وه.
سه‌رۆكی میانمار وتی "ئه‌و جۆره له‌زانیاری ساخته كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا خستیه‌ڕوو، ته‌نها شاخێكی سه‌هۆڵبه‌ندانی گه‌وره‌ی سه‌رلێشێواندنه، كه ئامانج لێی نانه‌وه‌ی زۆره له‌نێوان وڵاتاندا".
25ی مانگی (ئاب/هەشت) شەپۆلی توندوتیژییەكانی میانمار لەویلایەتی راخین لەباكوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستیپێكرد، كە ژمارەیەك چەكدار لەروهینگا هێرشیانكردەسەر دەیان خاڵی ئەمنی و بنكەی سەربازیی ئەو وڵاتە، دواتر پێكدادان دروستبوو و سوپای ئەو وڵاتە هێرشی پێچەوانەی ئەنجامدا كە بووە هۆی كوژرانی لانیكەم 400 هاوڵاتی، هەروەها ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی به‌ره‌و به‌نگلادیش.
دەسەڵاتدارانی میانمار چەكدارانی روهینگا بەبەرپرس دەزانن لە سوتانی ماڵ و گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی، لەبەرامبەردا رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و هاوڵاتییە هەڵهاتووەكانی روهانیگا دەڵێن سوپای میانمار دەیەوێت هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە ناچار بە هەڵهاتن بكات بە هەڵمەتی سوتاندن و كوشتن.
بەگوێرەی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانە لەرۆژی 25ی ئابەوە لە میانمارەوە ئاوارەی بەنگادیش بوون گەیشتووەتە 123 هەزار و 600 هاوڵاتی.
بەوەش كۆی ژمارەی مسوڵمانەكانی روهینگا كە ئاوارەی بەنگلادیش بوون بەرزبووەتەوە بۆ 210 هەزار هاوڵاتی لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە.